وەرگێڕاوی بەشێک لە شێعرێکی فێدێریکۆ گارسیا لۆرێکا [ لە فارسییەوە ]
زەردەیەکی هات
لە دوورەوە زەریا
کەف و کووڵ بوون بە ددانەکانی و
ئاسمان، لێوەکانی
- خەریکی چ دەفرۆشی
کچی سینە رووتی خەمبار ؟ -
ئاوی زەریاکان دەفرۆشم .. کاکە!
- تێکەڵاوی خوێنت
چت پێیە
کوورە رەش ؟ -
ئاوی زەریاکانم پێیە .. کاکە!
- سۆرایی ئەو ئەسرینانەت لە کوێوە دێن دایە گیان؟ -
ئاوی زەریایان دەبارێنم کاکە!
لە کوێیە
سەرچاوەی بێ سنووری ئەو تاڵیە و دڵی من ؟ -
گەلێک تاڵە ئاوی زەریایان کاکە!
زەردەیەکی هات
لە دوورەوە زەریا
کەف و کووڵ بوون بە ددانەکانی و
ئاسمان، لێوەکانی
Apr 2014
نظرات
ارسال یک نظر