ده‌چمه هه‌ر شوێنێ قسه‌ی تۆیه له تۆ بێخهبهرم نه‌گه‌ڕێم چۆنه له ده‌ورت به قسه‌ی ده‌ور و به‌رم نه ده‌بینم هه‌یه ڕۆژێ نه‌زه‌رم بێ نه‌زه‌رت نه ده‌زانم چییه یه‌ك شه‌و نه‌زه‌رت بێ نه‌زه‌رم دیاره هه‌ر خاكێ له بن پێته هه‌بوونی له سه‌ره خۆڵی پاتم وه سه‌ری تاجی نه‌بوونه له سه‌رم دڵ له ده‌ریا چ بده‌م كاتێ شه‌پۆلی هه‌وه‌ست پێم ده‌ڵێ تووشی چ ئه‌ندازه له نه‌فسی خه‌ته‌رم كه‌مه‌ری نوورت ئه‌گه‌ر به‌ستووه به‌و زوولفه ڕه‌شه‌ت قه‌مه‌ری به‌سته به نوورم ئه‌گه نه‌شكێ كه‌مه‌رم من له ده‌س خه‌م ده‌ره‌تانم نییه ده‌ی نازانم تاوی شادی چییه هۆ به‌و شه‌وه هه‌ڵدێ له به‌رم هه‌ته باڵایه سه‌یر كورته ده‌سم ده‌ی چ بكه‌م داده‌بارێ به سه‌رت تیری بهڵاشت به سه‌رم حه‌زره‌تت مه‌رحه‌مه‌تت فه‌رمووه ڕووم تێ ناكه‌ی ئهسهرت هێنده له ڕووی تۆ نه‌ده‌ما قه‌ت ئهسهرم مه‌ستی هاوسۆحبهتی دێرینه ده‌گه‌ڵ بارانم یاسی به‌رده‌ركی خه‌م و سوێسنی حه‌وشی كه‌سه‌رم كه‌ی كه‌وی به‌ختی من و بازی نیگاهت ده‌گه‌ڕێن كه له كۆساری بهروسینهته من به‌خته‌وه‌رم كوشتنی فیكری خه‌تا شێری حه‌یا