( وەرگێڕاوی سەربەستی شێعری ترانە تاریک ی احمد شاملو )
بە دەم نەخشی قوورقووشمی بوومەلێڵەوە
کپ و مات وەستاوە
شۆڕەسوار و
پەرێشان دەکات هەناسەی سروە
پژووی دە مەحەننەکانی
خوایە هاوار!
وەستانیان بۆ نیە
خێڵی دە شۆڕەسواران
کاتی خەتەر
لەبەر دەم پەرژانی دە وان سووتاوێ
وەستاوە هەرابڕان
کیژ
و
دەبزوێنێ ئەنگووستانی سروە
ناسکە داوێنی
خوایە هاوار!
بێدەنگیان بۆ نیە
کیژ و کاڵ
کاتێ رووسار و کەلەلا
ئیختیار دەبن
گەورەپیاوان
Apr 2014
نظرات
ارسال یک نظر