رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از ژوئیه, ۲۰۱۴

بۆ ئازادی

میکیس تێئۆدۆریکیس و ئۆدیسێ ئیلیتیس  لەو بەرەوە  پلیسەیەکی تەنیا بەهارێک کە هاتنی بێداد گرانە بۆ گەڕانەوەی هەتاو، چیها دەبێت بکردرێت هەتا گەردوون وەرسووڕێت چەن گیانی ئەویندار دەبێت بەخت بێت چەن ژیان و چیها خوێن دەبێت بڕژێت هاوار ئەی کردگار تۆ لە ناو دڵی کۆساران، منت بەدی هێناوە هاوار ئەی کردگار تۆ، منت رەهەندەی سەر زەریایان کردووە ئەفسوونکارانی شەو لەشی بەهاری راسپاردەیان لە قووڵایی زەریایان ناشتووە لە کۆرتاڵی سەربەمۆر کەچی بەرامی بەهارت سەرانسەری تاریکی و کۆرتاڵی داگرتووە هاوار ئەی کردگار لە ناو دڵیان حەشاریان داوی یاسە وەنەوشەکان هاوار ئەی کردگار بەرامی سەرهەڵدانت پێ دەگات؟