فریدون مشیری
گورگی ئازاده به شێوازی سه‌گان دیاره قه‌ت نایه‌نه به‌ر ده‌رکی به‌گان شه‌ودره‌نگانه گه‌لی سه‌گ ده‌وه‌ڕن گورگی سه‌حرایی ده‌گه‌ڵ سه‌گ له‌شه‌ڕن سه‌ربه‌زستانه ده‌لوورێنێ بااااااا ڕووحی گورگانه وهدیدێنێ بااااااا دنه‌دانی هه‌وه‌سی ده‌شت و ده‌ره سووڕی سه‌رمایه هه‌وه‌س قه‌سته‌سه‌ره با هه‌ڵیکرد و چرا کووژاوه ئاگری چاوی گورگ گیرساوه که‌وته چاڵاوی شه‌وی سێحراوی نووری ئه‌ستێره له سیله‌ی چاوی وێده‌چێ دواهه‌لی بۆ ڕه‌خسابێ مه‌رگه‌ده‌م تاوی له چاوی دابێ تۆفی تۆفانه هه‌وا ده‌شکێنێ کفری شه‌و که‌فری چیا ده‌ردێنێ ده‌رده‌ڕێگایه ته‌زووی پێدادێ سه‌ری زۆر دووره‌ڕنووی پێ دادێ گورگ و ده‌ر پێکه‌وه ژیاون به‌رزن قه‌ت به زستان و ته‌زوو ناله‌رزن پێبهپێی باوه گورگ غاری‌دا ده‌شتی جێ هێشت و له ڕێی شاری دا بیری کربۆوه له ساڵانی پێش له ده‌می سه‌ردی هه‌واڵانی پێش له ته‌ژی ده‌رد و ژیانی ده‌ره‌وه له چه‌کی کهچڕهو و ڕێی کۆچه‌ره‌وه بۆ چی ڕۆڵه‌ی ده‌ر و کێو وا ده‌مرن تا به که‌ی بۆسه له خێڵی ده‌گرن تا به که‌ی ژینی به یه‌ک شێوه؛به‌ڵام به هه‌زار شێوه مه‌رگ ...
نظرات
ارسال یک نظر