وەرگێڕاوی شێعرێک لە (( نەزار قەببانی ))
حاشا
لە بەرامبەر خەڵک دا دەڵێم کە تۆ خۆشەویستی من نی
لە قووڵایی دەروون, دەزانم چ درۆیەکی گەورەم کووتووە
دەڵێم کە لە نێوان ئێمە دا چ شتێک رووی نەداوە!
بەس بۆ وەی لە کێشە بە دوور بین
حاشا لە قسە و باسی ئەو ئەوینە دەکەم
مێژووی رازاوەی خۆم بە یەکجاری وێران دەکەم
گێلانە بێ تاوانی خۆم رادەگەیێنم
ئارەزووی خۆم دەکووژم
دەبم بە سۆفی
بەرامی خۆم دەکووژم و
لە بەهەشتی چاوەکانت خۆم حەشار دەدەم
...
خۆشەویستم
ئەمن دۆڕاوی ئەو کایەیەم و
دەگەڕێمەوە
لە چەشنی شەو کە - تەنانەت گەر بیشێهەوێت -
ناتوانێت حاشا لە ئەستێرەکانی بکات
وەکوو زەریا کە چۆن ناتوانێ حاشا لە کەشتییەکانی بکات
Mar 2014
نظرات
ارسال یک نظر