هەوەڵ جار کە باران کۆڵان بە کۆڵان وەدوای گریانم کەوتبوو ئەو دەمە بوو شەهلا لە پشت دەرگایەکی نیوەتاکەوە چاوەروانی شاعیرێکی سپی بوو ئەو کات هیچ نامەیەک نەنووسرابوو تا بەرەو مەلێکی ئاشکرا هەڵفڕی و منت بێتەوە یاد باران تەڕدەست و نەهێنی بێژ ئاوێزانی گریانم بۆ تەماشات راوەستابوو ئەی پایزەبەژنی پاڕانەوە ئەی شاعیری حەوشەیەک ناخ لە دڵەکوتەکانی پەری خانمدا ئەی هەموو پلیکانە داغەکانی سەر شانی باوکت، رەزا شنە بانگی هێشتم هۆ بەفرین هۆ کەژاڵیترین هەلی مانەوە لە چیا و کاغەزدا تەنیا جێی مەهێڵە ئاوات و کۆڵان تا سەر بە یێکەوە ناژین بارانەیەک بۆ دوایی هاتن و یاد بارانەیەک لە چاوکاڵەکانی سابڵاغی کاتێ دەمبژاردن مچورکی گەڕانەویان پێدا دەهات تەواوی ئەو ڕووبارانە کە ڕۆژێک بە بەر دەم سوڕەیا و نازێوە تێپەڕیبوون کە بەیانییەک سووکنایی منیان دەگێڕایەوە بۆ سیوەیل و سەحەر باوکت بە تاسەی تەختەنەردێکەوە دەگەڵ من دەژیا ئەو قومارە شێعردزەی کە من لە پای دانەنیشتم ببڕای ببڕای ئەگەر ژنانی هەرزەیی هەزار بارانە نەبوایەن شەوهەنگاوێک نامەیەکی کۆترئاژۆی بۆ باوەکم دەنووسی سڵاو عوسمان ئاغا سڵاوێک لە فێنکایی دەربەدە