رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از 2017

بەهار

ئەتۆ خەوت لێکەوت و ئەمن شێعرم بۆت نووسی نووسیم.. نێو ماڵەکەم بۆنی ووشەی بێ‌شێعر دەدات بۆنی هەناسەکانی خۆم بۆنی بارانی سەر خۆڵی نەرم بۆنی زمزیران هەتا ئاویەر بۆنی سیگاری یەک بە دوای یەک‌دا -کە چاوەکانت پێم دەکێشن- . . هەوای وێنەکەت و چاوەکانم پڕ دەبێت لە سەرلێ‌شێواوی یەک دیوان پەپوولە هەر شێعرە و شەهید دەبێ هەر شێعرە و خوێنی دەڕژێتە سەر باڵی پەپوولە . . ئەتۆ خەوت لێ‌کەوت و ئەمن شێعرم بۆت نووسی نووسیم.. چاوەکانت چەن کوردن خانم! زارت بۆنی خاکەلێوە دەدات بۆنی باران لەسەر خۆڵی نەرم بۆنی بەهاری ئاویەر لێوەکانت چەن وەکوو شێعر دەچن خانم! وەکوو شێعری کوردی بەژنیشت... بەژنیشت کە شاعیری پێ سەرگەردان دەبێت، ئاڵایە ئاڵای خەمباری وڵاتەکەم . ئای ... خانم، چەن زاڵمانە کوردی ئای ... خانم، چەن خونکارانە کوردی März 2017