رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از دسامبر, ۲۰۱۴

وێنەگریی کوردی و نەخۆشی سووژە

NNS ROJ هونەر لە ناو گەلی کورددا پێشینەیەکی هەیە کە دەگاتەوە هەزاران ساڵ لەمەو بەر. هێندی تەمەنی مێژووی ئەو گەلە، هەر هەموو دەمێک، هونەر وەک پێناسەییەکی بەرچاوی فەرهەنگی نیشاندەری چۆنیەتیی ژیانی ئەو نەتەوە پڕ هەستە بووە. لەهەر سەردەمیک، بە پێی هەل و مەرج و بیر و بۆچوونەکانی ئەو کات، بەرهەمە هونەرییەکان -وەک ئەو چیرۆکەی لەناو تەواوی نەتەوەکان، بەردەام دووپات بۆتەوە- لە ناو گەلی کوردیشدا پێشاندەری شێوەی ژیانیان لە هەل و مەرجە جۆراوجۆرە مێژووییەکان دابوون. لەسەدەی چواردەی زایینییەوە کە بەسەدەی ئال و گۆڕی لە تەواوی بوارەکانی ژیان لە ولاتانی رۆژئاوا پێناسە دەکرێت، هەتا سەرەتاکانی سەدەی بیستەم، ئەو ئاڵ و گۆڕییە بە تایبەت لە خووڵقانی بەرهەمە هونەرییەکاندا بە ڕاشکاوی بەدی دەکرێت. لە سەدەی بیست بەم لاوە تا ئیمڕۆ هونەر و کولتووری ژیانی رۆژانە و بیر و بۆچوونەکان و تەنانەت فەلسەفەی ژیانی هەموو کۆمەڵگا ئینسانییەکان لە ژێر سێبەری قورسی ئاڵ و گۆری دەستکردییەکانی مرۆڤی سەردەم بووە. ئەو شوێنەوارە بە تایبەت لە هونەر و بەرهەمە هونەرییەکاندا لەو پەڕی رەنگدانەوە بووە. ژیانی ئیمڕۆی کۆمەڵگای کور