ئەگریجەکانم دەسپێرم بە شەوبای هەر دەم خەم پەژێنت هەی ماڵت نەشێوێ رووناکی! چلۆن کایە بە شێعرە خووساوەکانم دەکەی؟! روومەتم دەکەم بە ئاوێنەی لەناکاو و بێ بیانوو بەرۆکی خەفەتانم گرتن! بە تەمای کام چرکە لە ماندوویەتی ئەنگووستەکانمی؟ بروانە! نینۆکم رووت و رزگارن پڕاوپڕی دەستەویەخەیەکی ئازایانەم وەکی چۆن بەرۆکی خەیاڵەکانمت بادا، دەستەویەخەت دەبم ژیان! ئەوە منم لێرە! یەک بە یەکی ئەنگووستەکانم بە سەر بێ بەزییەکانت دا دەکێشم رووت و رزگارن نینۆکم یەستاش باران بەری فرمێسکەکانمی پێ ناگیرێت رووت و رزگارن نینۆکم Juni 2015