وەرگێڕاوی شێعرێک لە (( نەزار قەببانی )) حاشا لە بەرامبەر خەڵک دا دەڵێم کە تۆ خۆشەویستی من نی لە قووڵایی دەروون, دەزانم چ درۆیەکی گەورەم کووتووە دەڵێم کە لە نێوان ئێمە دا چ شتێک رووی نەداوە! بەس بۆ وەی لە کێشە بە دوور بین حاشا لە قسە و باسی ئەو ئەوینە دەکەم مێژووی رازاوەی خۆم بە یەکجاری وێران دەکەم گێلانە بێ تاوانی خۆم رادەگەیێنم ئارەزووی خۆم دەکووژم دەبم بە سۆفی بەرامی خۆم دەکووژم و لە بەهەشتی چاوەکانت خۆم حەشار دەدەم ... خۆشەویستم ئەمن دۆڕاوی ئەو کایەیەم و دەگەڕێمەوە لە چەشنی شەو کە - تەنانەت گەر بیشێهەوێت - ناتوانێت حاشا لە ئەستێرەکانی بکات وەکوو زەریا کە چۆن ناتوانێ حاشا لە کەشتییەکانی بکات Mar 2014