رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از 2015

راوستە! ئێستا دەزانم کێی

بەهاری ساڵان  کاتێک من و هەور و باران و بەهار  کایەمان بە سەرشێت بوونی یەکتر دەکرد لە ناکاوێکی ساویلکە دوو دەستی نازدار لە پشت سەرم ڕا چاوەکانمیان دەگرت دەبا بە نووکی پەنجەم  لە مەودای ئەنگووستەکانی ڕا، رێگەم بە چاوەکانی بردبا دەبا لە کەمترین چرکەی بێدەنگی دوونیا  گوێم لە هەناسەیەک بووبا  ساڵێ جارێک هەڵدەکەوت بەهاری ساڵان Nov 2015

نینۆکەکانت...

ئەگریجەکانم دەسپێرم بە شەوبای هەر دەم خەم پەژێنت هەی ماڵت نەشێوێ رووناکی! چلۆن کایە بە شێعرە خووساوەکانم دەکەی؟! روومەتم دەکەم بە ئاوێنەی لەناکاو و بێ بیانوو بەرۆکی خەفەتانم گرتن! بە تەمای کام چرکە لە ماندوویەتی ئەنگووستەکانمی؟ بروانە! نینۆکم رووت و رزگارن پڕاوپڕی دەستەویەخەیەکی ئازایانەم وەکی چۆن بەرۆکی خەیاڵەکانمت بادا، دەستەویەخەت دەبم ژیان! ئەوە منم لێرە! یەک بە یەکی ئەنگووستەکانم بە سەر بێ بەزییەکانت دا دەکێشم  رووت و رزگارن نینۆکم یەستاش باران بەری فرمێسکەکانمی پێ ناگیرێت رووت و رزگارن نینۆکم Juni 2015
لە نەبوونت دا خۆم دووپات دەکەمەوە! مەگەر رووناکیت چڕۆیەک بدات ئەوە ئەمنم لە نەبوون دا، خۆم وەبەر کزەی سەرمای بیانی داوە مەگەر شێعرێک، ووشەکانی لە نەبوون رزگار بکات (( من خویشتن اسیر کمند نظر شدم ))
گفت حتا زمانی که نیستی، هستی. مگر می‌شود آدم یادش برود که هستی؟ فقط بدیش این است که آدم با خودش لج می‌کند، پای یک چیزی می‌ایستد که بعدها نمی‌تواند تاوانش را بپردارد؛ می‌گوید نیستی، و با صدای تو فکر می‌کند، با چشم‌های تو می‌بیند، با دست‌های تو تنش را نوازش می‌کند، و با ناخن‌های تو کتفش را می‌خاراند. هستی تو جزو زندگیش می‌شود، بی آن که باشی. و این درد تا آخر عمر باهات هست.  آدم با همین دروغ بزرگ خودش را می‌کشد و می‌برد. کجا؟ (عباس معروفی)

دووایین سەفەر

وەرگێڕاوی کوورتە شێعرێک لە کارل مارکس هاورێم! بە دەردەوە سووتاو! لەرزاوی هەناسەکانمی رەنگت بە رووخسارەوە نەماوە ووشەت غەریبن خۆشەویستم! میناکت نۆشیوە لەتەک من و ئێستا دەبێ بار کەین ... شەو داهاتووە و کۆتایی رووناکیە ئەویندار دڵدارەکەی بە سینەوە ئەگوشێت و چاوەکانی وێک دەنێت تا هەتا هەتایە

لێکدانەوەی کردەوەی وێنەگر و خوێندنەوەی وێنە لە روانگەی واژۆ ناسی

وەرگێراوی کورتەیەک لە وتاری تێزی دوکتورای دکتور علیرضا مهدیزادە - زانکۆی تاران گەرچی بەدی هێنانی وێنە لە لایەکەوە بەندە بە دوونیای دەرەوە و لە لایەکی ترەوەش بە کردەوەی کەرەسەیەکی میکانیکی( کامێرا ) بەستراوە، بەڵام لە ئاکام دا لەژێر دەستەڵاتی کەسایەتییەک بە ناوی وێنەگر دایە. دونیای دەرەوە و پێداویستییەکانی، تەنیا و تەنیا پێشنیازێک بۆ لە دایک بوونی وێنەن. پێشنیازێک کە بەدیهاتنەکەی، بە کردەوە و دژدانەوەی عەقڵانی و هەستیاری وێنەگر رەنگ دەداتەوە. راستی، بە تەواوی پێکهاتە و سووچەکانی دیار و نادیاری، بندەستکەری خووڵقاندن و روانینی وێنەگرە و  کردەوە و پەڕچۆی کامێراش ئاکامی بنەمای تێروانین و هەستیاری مێشک و هەستی وێنەگر، تۆمار دەکات. نابێت لە بیر بچێتەوە کە ئەوەی مێشک وەری دەگرێت هێندی ئەوەی دەست دەیخووڵقێنێت گرینگە. دیتن و تێگەییشتن لەو شتەی لە دوونیای دەرەوە روو دەدات، پێوەندی بە هێزی داهێنانی وێنەگر هەیە. وێنەکان مانا و چەمکی خۆیان لە چۆنیەتی جێگربوونی واژۆکان ( نشانەها ) وەردەگرن. ئەو یاسایەی واژۆناسی کە دەڵێت: واژۆکان بەتەنیا مانایان نیە و لە دژدانەوەی یەکتر، دەبن بە خاوەن
شەقامەکان هەی مەست و بێدەنگ گریاوەکان هەی لەسەر لەشی ماندووتان، کەونارای عەشقم جێ ماو کۆڵانەکان هەی بێ بڕانەوە، هەناسەبڕکەی خۆشەویستیم بەقەدی دیوارەکانتانەوە درەختەکان هەی دڵ ئارامەکان هەی گەڵاکانتان شاهیدی دڵەڕاوکەی هەنگاوە شەرمینەکانم ئێوارە شێت و سەر لێشێواوەکان هەی چرکەکانتان، هەتا هەتایە تازییەداری باوەشی بێ پەناییم بەیانیانی سەرلەنوێ ژیان و ژوانی خوێناوی هەی ئاونگتان، لەرزاوی هەنیسکی بێ دەستەڵاتیم **** پەژارەی تاڵ بە تاڵی ئەگریجە ترساوەکانی یارم، بە کۆڵتانەوە بێت  وێنەی دوا زەردەی م بۆ بدەن بە متمانەی ١٤ی سەرماوەز غەمزەی فرمێسکە نازدارەکانیم بۆ بکەن بە ملوانکەی باران هۆ کۆنە هەڤاڵان  نەکەن خۆ شەرمەزاری کوتوپڕیی تارای سوور بکەن! ئەمن هەناردەی شەوانی بێ بڕانەوە مەستی و گریانتانم پشتم چۆڵ نەکەن دڵتان نەلەرزێت jan 2015