ئەری هۆی هۆی ئەری هۆی هۆی ئەری هۆی ئەمن لێرەمە ناسکۆڵێ رەیحان بە کۆڵێ ئەتوو لە کۆی خۆ ئەوە سێو و هەرمێی بەندەنان ئیکلامت لە بەر دەکێشن ئەگەر ئەتوو گوڵێ دە لەندی شکۆی ناوەڵاهی شاگوڵێ لە بارەگاهی ئەمیر سمکۆی شەماڵێک راتدەکێشیتە تارانی زریانێکت دێنێتە ئەستەمبووڵی لە سوورکوژێ لە سەڵایە لە دەهۆی ئەمن ئەمەگ کێشی دە کوڕە کوڕی ئەمیری بە هەزار پەلکێ هێرۆی دەگەڵ گەڵایە هەنجیری لێم خوێندوونە زمانی کوێخا و گزیری ئاخر پەپوولەمە لە قەراری بەهارن سەری ڕووتە بە فەقیری دەرکە و دەرکان دەکەم راناوەستم لە راموسێ بەیبوونی لە مژتنێ گەرنی گوڵی بەر پەنجێرەی ئۆدە و لیری خاتوون گاز دەکا نەکەی لە دیوەخانیم هەستی لێت نەکەمەوە چ هەستی ئەگەر تماشا دەکەم چ تماشا کەم ئەوە سمیتکۆ رەخت و فیشەکدانی ڕادەبەستی ئەوە لێک ڕادەبەزن جەرگ و هەناوم بە دەروەستی هەزار چەکدار و چراگر و پیاوچکۆڵان دە رستەی سواران دەکەن ئەری لە من گەیوەتێ خەزانی خەزانێکی سەر بە خەمە کوا پەپوولەی باڵتەزیوم بە قامچی باقەدەری دەوەستی ناوەڵڵاهی بڵا سەر و سینگانمت دە نیری رەزبەری کەم ئەگەر دڵی باران و هەورانم بۆ راناوەستی ئەری داد د