رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

تا بزانی نیشتمانی ئارەزووکانت لەکوێیە زوو وەرە زۆر دەترسێم کاولی کا یەکی تر.. نیشتمانی تۆ دڵی دێوانە و روسوای مەیە..

(ئاگری باران)

هەوەڵ جار کە باران کۆڵان بە کۆڵان وەدوای گریانم کەوتبوو ئەو دەمە بوو شەهلا لە پشت دەرگایەکی نیوەتاکەوە چاوەروانی شاعیرێکی سپی بوو ئەو کات هیچ نامەیەک نەنووسرابوو تا بەرەو مەلێکی ئاشکرا هەڵفڕی و منت بێتەوە یاد باران تەڕدەست و نەهێنی بێژ ئاوێزانی گریانم بۆ تەماشات راوەستابوو ئەی پایزەبەژنی پاڕانەوە ئەی شاعیری حەوشەیەک ناخ لە دڵەکوتەکانی پەری خانمدا ئەی هەموو پلیکانە داغەکانی سەر شانی باوکت، رەزا شنە بانگی هێشتم هۆ بەفرین هۆ کەژاڵی‌ترین هەلی مانەوە لە چیا و کاغەزدا تەنیا جێی مەهێڵە ئاوات و کۆڵان تا سەر بە یێکەوە ناژین بارانەیەک بۆ دوایی هاتن و یاد بارانەیەک لە چاوکاڵەکانی سابڵاغی کاتێ دەمبژاردن مچورکی گەڕانەویان پێدا دەهات تەواوی ئەو ڕووبارانە کە ڕۆژێک بە بەر دەم سوڕەیا و نازێوە تێپەڕیبوون کە بەیانییەک سووکنایی منیان دەگێڕایەوە بۆ سیوەیل و سەحەر باوکت بە تاسەی تەختەنەردێکەوە دەگەڵ من دەژیا ئەو قومارە شێعردزەی کە من لە پای دانەنیشتم ببڕای ببڕای ئەگەر ژنانی هەرزەیی هەزار بارانە نەبوایەن شەوهەنگاوێک نامەیەکی کۆترئاژۆی بۆ باوەکم دەنووسی سڵاو عوسمان ئاغا سڵاوێک لە فێنکایی دەربەدە...

دوو ساعەتی هەڵبڕاو

کەسێک فێری زەردەگەڵامان دەکا فێری پەپوولەی هەناسەسەردیمان کەسێ پایزمان دەخاتەوە یاد تاسەی ئێوارە عەتران کەسێک بە هەنگاوی شارەکەمان کۆچ دەکا کەسێک پڕ بە ئاسۆی مەستیمان لێمان بزر دەبێ و لە ناکاو من و تۆ دوو باوەڕی هەڵفڕیو دوو وشەی تکاو باوەش دەکەینەوە باران وڵاتێکە بۆ تەنیایی باران ژنێکی رەنگ و پیاسەیە باران عاشقێکی گەڕایەوە لە گەروودا لە من و تۆدا کاتێک وەنەوشە و بێدەنگیمان تێکدەهاڵێن و هەڵم دەکەن هۆدەیەکمان دەمێنێ بۆ پێکەنین چرایەک بۆ سروە و شێعرێک بۆ گریان تەڕ دەبین و وەک دوو خەونی جۆبار دوو ساعەتی هەڵبڕاو دوو کاسێتی یاد دوو سیگاری نوقم و ئازاری فریشتە دوورەکان بە سووکی هەڵدەوەرین دەروانین کەسێک فێری چاوەروانیمان دەکا فێری پەنجە تەزیوەکانمان فێری ڕوومەتی زستانیمان دەکا خۆیەتی و سینەیەک لە سکڵی چاو لە ئیستکانێک ویسکی لە مۆسیقایەکی دوور دادەنیشین و دەست لە گەرنی باران دەوەرێنین دادەنیشین و بێدەنگ لە سەمای کات لە ئاوێنەی سەفەر لە باڵای سروە و هەوری گەڕاوە بە سەر یەکدا دەبارین و پێ ناگرین.. ع. هوونەر مەهاباد  بەهاری 2018

گەلاوێژ کەوان

لە هەوای هەناسە و پیاسەی بەتارەی هیچ دەنگێک هیچ. دەنگی چڕژی ئەسپایی هەناسەکانی کووڕی دەوێ کووڕە بەب خەڵکی گەلاوێژ کەوانێ بیکا بە گەنمە شێعرێک بۆ گلێنەکانم کووڕێکی دەوێ کووڕە بەب خەڵکی گەلاوێژ کەوانێ Aug 2017

بەهار

ئەتۆ خەوت لێکەوت و ئەمن شێعرم بۆت نووسی نووسیم.. نێو ماڵەکەم بۆنی ووشەی بێ‌شێعر دەدات بۆنی هەناسەکانی خۆم بۆنی بارانی سەر خۆڵی نەرم بۆنی زمزیران هەتا ئاویەر بۆنی سیگاری یەک بە دوای یەک‌دا -کە چاوەکانت پێم دەکێشن- . . هەوای وێنەکەت و چاوەکانم پڕ دەبێت لە سەرلێ‌شێواوی یەک دیوان پەپوولە هەر شێعرە و شەهید دەبێ هەر شێعرە و خوێنی دەڕژێتە سەر باڵی پەپوولە . . ئەتۆ خەوت لێ‌کەوت و ئەمن شێعرم بۆت نووسی نووسیم.. چاوەکانت چەن کوردن خانم! زارت بۆنی خاکەلێوە دەدات بۆنی باران لەسەر خۆڵی نەرم بۆنی بەهاری ئاویەر لێوەکانت چەن وەکوو شێعر دەچن خانم! وەکوو شێعری کوردی بەژنیشت... بەژنیشت کە شاعیری پێ سەرگەردان دەبێت، ئاڵایە ئاڵای خەمباری وڵاتەکەم . ئای ... خانم، چەن زاڵمانە کوردی ئای ... خانم، چەن خونکارانە کوردی März 2017

در میان اشک من سایەی تو پیدا شد

- بۆچی هاتوویەوە؟ دیسانیش وەک هەمیشە؟ - .... - بێی و هەر چی پێت خۆش بئ بڵێی و بڕۆی؟ -.... حبیبم اگر خوابە طبیبم رو میخوام -.... - ئەمنیش وەک تۆ کە دەتکووت ... خلاسم کردوەە - بەڕاستی خڵاست کرووە؟ - نەمکردووە؟! - ئەمن کارم بە تۆ بۆتەوە؟ .... - ... گیان - گێرەت لە هەولێرێ دەگەڕێ! ا ی ظلمت شب با من بیچارە بساز - حەک بە سەرگەردانی ئەو چاوانەت بم ... ئەمن خڵاسم کردووە، ئەتۆش خڵاست کردووە، بەڵام دڵی من ناتوانێ خڵاسی بکات چی لێبکەم بە چاوت نازانم بە من نیە - نازانم چ بڵێم - ... - گیانە - ڕووحم بە قووربانی نێوت بێت ای وای اگر صیاد من غافل شود از یاد من ... - وابڵێی دەرۆم ها، خودا نەکات - مەرگم ببێتە پێشکەشی ئەو چاوانەت فتادم بە راهی کە پایان ندارد - کووتم ئەو قسانە بکەی دەرۆم - بۆچی ناتوانم لەبیرت کەم؟ بۆچێ هەموو رۆژێک لەگەڵت دەژیم؟ - چوون ئەمنیش نەمتوانی لەحزەیەک لەبیرت کەم تو کە گفتی اگر بە آتشم کشی وگر ز غصەام کشی تو را رها نمیکنم من نە کشتەام تو را بە غم نە آتشت بە جان زدم کە میکشی ز من...

راوستە! ئێستا دەزانم کێی

بەهاری ساڵان  کاتێک من و هەور و باران و بەهار  کایەمان بە سەرشێت بوونی یەکتر دەکرد لە ناکاوێکی ساویلکە دوو دەستی نازدار لە پشت سەرم ڕا چاوەکانمیان دەگرت دەبا بە نووکی پەنجەم  لە مەودای ئەنگووستەکانی ڕا، رێگەم بە چاوەکانی بردبا دەبا لە کەمترین چرکەی بێدەنگی دوونیا  گوێم لە هەناسەیەک بووبا  ساڵێ جارێک هەڵدەکەوت بەهاری ساڵان Nov 2015