رد شدن به محتوای اصلی

بەهار



ئەتۆ خەوت لێکەوت و ئەمن شێعرم بۆت نووسی
نووسیم..
نێو ماڵەکەم بۆنی ووشەی بێ‌شێعر دەدات
بۆنی هەناسەکانی خۆم
بۆنی بارانی سەر خۆڵی نەرم
بۆنی زمزیران هەتا ئاویەر
بۆنی سیگاری یەک بە دوای یەک‌دا
-کە چاوەکانت پێم دەکێشن-
.
.
هەوای وێنەکەت و چاوەکانم
پڕ دەبێت لە سەرلێ‌شێواوی یەک دیوان پەپوولە
هەر شێعرە و شەهید دەبێ
هەر شێعرە و خوێنی دەڕژێتە سەر باڵی پەپوولە
.
.
ئەتۆ خەوت لێ‌کەوت و ئەمن شێعرم بۆت نووسی
نووسیم..
چاوەکانت چەن کوردن خانم!
زارت بۆنی خاکەلێوە دەدات
بۆنی باران لەسەر خۆڵی نەرم
بۆنی بەهاری ئاویەر
لێوەکانت چەن وەکوو شێعر دەچن خانم!
وەکوو شێعری کوردی
بەژنیشت...
بەژنیشت کە شاعیری پێ سەرگەردان دەبێت، ئاڵایە
ئاڵای خەمباری وڵاتەکەم
.
ئای ... خانم، چەن زاڵمانە کوردی
ئای ... خانم، چەن خونکارانە کوردی


März 2017

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

شبیه نفس برای نمردن ، آب برای بودن و ... تو برای ماندن

میبریم به پیچیدگی خودت بیراهه ای ساده و پر منگ گرگ و میشی که فقط خودت ایستاده ای و مهی سنگین و هوائی نه سرد و نه انکاری ------------------ وهم روزنه ای که از نه توی پیچ اندر پیچ انگشتانت به صراحت سیب اشاره میرود و ناگهان به هیجان وحشتناک لبهایت میرسم که رویداد بی پایان بوسه های بی حجابست که همه نه عشقند و نه باستان دیرآمد دیداری که به موازات دلدادگی به اصالت عشوه گری نقبی زده باشند ناگهان اندوهناک و گوارا چیزی آغاز میشود از وصال از جسارت از سنگینی بازنگشتن از هر چیز سختی که مسیر پروانه ها را عوض میکند --------------------- به آرامی برف میبارد و من و تو به لیاقت زمستان روبان های رنگی آویخته ایم --------------------- ببین ! همه اندام مرا تبی داغ فرا گرفته در رسوائی انگشتانت استحاله ام کن یا لبانت را از روی شعرهایم بردار Apr 2009

(بەیتی پەپوولان) ٢

ئەری هۆی هۆی ئەری هۆی هۆی   ئەری هۆی ئەمن لێرەمە ناسکۆڵێ رەیحان بە کۆڵێ ئەتوو لە کۆی خۆ ئەوە سێو و هەرمێی بەندەنان ئیکلامت لە بەر دەکێشن ئەگەر ئەتوو گوڵێ دە لەندی شکۆی ناوەڵاهی شاگوڵێ لە بارەگاهی ئەمیر سمکۆی شەماڵێک راتدەکێشیتە تارانی زریانێکت دێنێتە ئەستەمبووڵی لە سوورکوژێ لە سەڵایە لە دەهۆی ئەمن ئەمەگ کێشی دە کوڕە کوڕی ئەمیری بە هەزار پەلکێ هێرۆی دەگەڵ گەڵایە هەنجیری لێم خوێندوونە زمانی کوێخا و گزیری ئاخر پەپوولەمە لە قەراری بەهارن سەری ڕووتە بە فەقیری دەرکە و دەرکان دەکەم راناوەستم لە راموسێ بەیبوونی لە مژتنێ گەرنی گوڵی بەر پەنجێرەی ئۆدە و لیری خاتوون گاز دەکا نەکەی لە دیوەخانیم هەستی لێت نەکەمەوە چ هەستی ئەگەر تماشا دەکەم چ تماشا کەم ئەوە سمیتکۆ رەخت و فیشەکدانی ڕادەبەستی ئەوە لێک ڕادەبەزن جەرگ و هەناوم بە دەروەستی هەزار چەکدار و چراگر و پیاوچکۆڵان دە رستەی سواران دەکەن ئەری لە من گەیوەتێ خەزانی خەزانێکی سەر بە خەمە کوا پەپوولەی باڵتەزیوم بە قامچی باقەدەری دەوەستی ناوەڵڵاهی بڵا سەر و سینگانمت دە نیری رەزبەری کەم ئەگەر دڵی باران و هەورانم بۆ راناوەستی ئەری د...

لێکدانەوەی کردەوەی وێنەگر و خوێندنەوەی وێنە لە روانگەی واژۆ ناسی

وەرگێراوی کورتەیەک لە وتاری تێزی دوکتورای دکتور علیرضا مهدیزادە - زانکۆی تاران گەرچی بەدی هێنانی وێنە لە لایەکەوە بەندە بە دوونیای دەرەوە و لە لایەکی ترەوەش بە کردەوەی کەرەسەیەکی میکانیکی( کامێرا ) بەستراوە، بەڵام لە ئاکام دا لەژێر دەستەڵاتی کەسایەتییەک بە ناوی وێنەگر دایە. دونیای دەرەوە و پێداویستییەکانی، تەنیا و تەنیا پێشنیازێک بۆ لە دایک بوونی وێنەن. پێشنیازێک کە بەدیهاتنەکەی، بە کردەوە و دژدانەوەی عەقڵانی و هەستیاری وێنەگر رەنگ دەداتەوە. راستی، بە تەواوی پێکهاتە و سووچەکانی دیار و نادیاری، بندەستکەری خووڵقاندن و روانینی وێنەگرە و  کردەوە و پەڕچۆی کامێراش ئاکامی بنەمای تێروانین و هەستیاری مێشک و هەستی وێنەگر، تۆمار دەکات. نابێت لە بیر بچێتەوە کە ئەوەی مێشک وەری دەگرێت هێندی ئەوەی دەست دەیخووڵقێنێت گرینگە. دیتن و تێگەییشتن لەو شتەی لە دوونیای دەرەوە روو دەدات، پێوەندی بە هێزی داهێنانی وێنەگر هەیە. وێنەکان مانا و چەمکی خۆیان لە چۆنیەتی جێگربوونی واژۆکان ( نشانەها ) وەردەگرن. ئەو یاسایەی واژۆناسی کە دەڵێت: واژۆکان بەتەنیا مانایان نیە و لە دژدانەوەی یەکتر، دەبن بە خ...