کەسێک فێری زەردەگەڵامان دەکا
فێری پەپوولەی هەناسەسەردیمان
کەسێ پایزمان دەخاتەوە یاد
تاسەی ئێوارە عەتران
کەسێک
بە هەنگاوی شارەکەمان کۆچ دەکا
کەسێک
پڕ بە ئاسۆی مەستیمان
لێمان بزر دەبێ و لە ناکاو
من و تۆ
دوو باوەڕی هەڵفڕیو
دوو وشەی تکاو
باوەش دەکەینەوە
باران
وڵاتێکە بۆ تەنیایی
باران ژنێکی رەنگ و پیاسەیە
باران عاشقێکی گەڕایەوە لە گەروودا
لە من و تۆدا
کاتێک
وەنەوشە و بێدەنگیمان
تێکدەهاڵێن و هەڵم دەکەن
هۆدەیەکمان دەمێنێ بۆ پێکەنین
چرایەک بۆ سروە
و
شێعرێک بۆ گریان
تەڕ دەبین و وەک دوو خەونی جۆبار
دوو ساعەتی هەڵبڕاو
دوو کاسێتی یاد
دوو سیگاری نوقم و ئازاری فریشتە دوورەکان
بە سووکی هەڵدەوەرین
دەروانین
کەسێک فێری چاوەروانیمان دەکا
فێری پەنجە تەزیوەکانمان
فێری ڕوومەتی زستانیمان دەکا
خۆیەتی و
سینەیەک لە سکڵی چاو
لە ئیستکانێک ویسکی
لە مۆسیقایەکی دوور
دادەنیشین و دەست لە گەرنی باران دەوەرێنین
دادەنیشین و بێدەنگ لە سەمای کات
لە ئاوێنەی سەفەر
لە باڵای سروە و هەوری گەڕاوە
بە سەر یەکدا
دەبارین و پێ ناگرین..
ع. هوونەر
مەهاباد
بەهاری 2018
فێری پەپوولەی هەناسەسەردیمان
کەسێ پایزمان دەخاتەوە یاد
تاسەی ئێوارە عەتران
کەسێک
بە هەنگاوی شارەکەمان کۆچ دەکا
کەسێک
پڕ بە ئاسۆی مەستیمان
لێمان بزر دەبێ و لە ناکاو
من و تۆ
دوو باوەڕی هەڵفڕیو
دوو وشەی تکاو
باوەش دەکەینەوە
باران
وڵاتێکە بۆ تەنیایی
باران ژنێکی رەنگ و پیاسەیە
باران عاشقێکی گەڕایەوە لە گەروودا
لە من و تۆدا
کاتێک
وەنەوشە و بێدەنگیمان
تێکدەهاڵێن و هەڵم دەکەن
هۆدەیەکمان دەمێنێ بۆ پێکەنین
چرایەک بۆ سروە
و
شێعرێک بۆ گریان
تەڕ دەبین و وەک دوو خەونی جۆبار
دوو ساعەتی هەڵبڕاو
دوو کاسێتی یاد
دوو سیگاری نوقم و ئازاری فریشتە دوورەکان
بە سووکی هەڵدەوەرین
دەروانین
کەسێک فێری چاوەروانیمان دەکا
فێری پەنجە تەزیوەکانمان
فێری ڕوومەتی زستانیمان دەکا
خۆیەتی و
سینەیەک لە سکڵی چاو
لە ئیستکانێک ویسکی
لە مۆسیقایەکی دوور
دادەنیشین و دەست لە گەرنی باران دەوەرێنین
دادەنیشین و بێدەنگ لە سەمای کات
لە ئاوێنەی سەفەر
لە باڵای سروە و هەوری گەڕاوە
بە سەر یەکدا
دەبارین و پێ ناگرین..
ع. هوونەر
مەهاباد
بەهاری 2018
نظرات
ارسال یک نظر