رد شدن به محتوای اصلی

(ئاگری باران)




هەوەڵ جار
کە باران
کۆڵان بە کۆڵان
وەدوای گریانم کەوتبوو
ئەو دەمە بوو
شەهلا
لە پشت دەرگایەکی نیوەتاکەوە
چاوەروانی شاعیرێکی سپی بوو
ئەو کات هیچ نامەیەک نەنووسرابوو
تا بەرەو مەلێکی ئاشکرا
هەڵفڕی و منت بێتەوە یاد
باران تەڕدەست و نەهێنی بێژ
ئاوێزانی گریانم
بۆ تەماشات راوەستابوو
ئەی پایزەبەژنی پاڕانەوە
ئەی شاعیری حەوشەیەک ناخ
لە دڵەکوتەکانی پەری خانمدا
ئەی هەموو پلیکانە داغەکانی سەر شانی باوکت،
رەزا
شنە بانگی هێشتم
هۆ بەفرین
هۆ کەژاڵی‌ترین هەلی مانەوە لە چیا و کاغەزدا
تەنیا جێی مەهێڵە
ئاوات و کۆڵان تا سەر بە یێکەوە ناژین
بارانەیەک بۆ دوایی هاتن و یاد
بارانەیەک لە چاوکاڵەکانی سابڵاغی
کاتێ دەمبژاردن
مچورکی گەڕانەویان پێدا دەهات
تەواوی ئەو ڕووبارانە
کە ڕۆژێک بە بەر دەم سوڕەیا و نازێوە تێپەڕیبوون
کە بەیانییەک
سووکنایی منیان دەگێڕایەوە
بۆ سیوەیل و سەحەر
باوکت
بە تاسەی تەختەنەردێکەوە
دەگەڵ من دەژیا
ئەو قومارە شێعردزەی
کە من لە پای دانەنیشتم
ببڕای ببڕای
ئەگەر ژنانی هەرزەیی هەزار بارانە نەبوایەن
شەوهەنگاوێک
نامەیەکی کۆترئاژۆی
بۆ باوەکم دەنووسی
سڵاو عوسمان ئاغا
سڵاوێک لە فێنکایی دەربەدەریمانەوە
لە خۆت و بنەماڵەی بچووکترین حەوسەلەی گریانیت
کوڕەکەت
خەریکە دەمانکات بە شاعیر
خەریکە سەر بە ئامانەتی باران
بەر و بوخچەمان لێ تێک بنێ
قەدەرێکە سەیری دەکەم
لە پەنجەرە و وەڕەزیدا
بە تروسکەی ئیستیکانەکانی پەریمەوە دیارە
کوڕەکەت گەرەکێتی
عاشق بێ
دەی کاتت ناگرم
جیرانی هەورەکوڕانی تەواوی دڵتەنگیت
ڕەسووڵ باگردانی
بارانە
لە تەنکایی مانتۆکەی دابوو
نازی عەزیزی
بێ وەی بزانین
پڕ بەحەسرەتی کاک ئەحمەد
بە دەردێکەوە تاپۆ
شێعری پێدا نخوون کردینەوە
ئاە نازی حومەیڕایەک لە چاوت بێژە و
بە فیتووی پایزەوە دەگەڵت دێین
کوتی وەک هەمیشە
کاک ئەحمەد
ئێوە شێتن
شێت و باغەڵێک پووڵەکەن لە رەنگی لاوەتی چووم
بێ‌خەبەر ئەفسانە
هەر ئەودەم لە لای مامۆستا شەریف
زەرب و چۆلەکەی شێعر فێر دەبوو
ئاخ رەزا
مەلی شێعرێکی قووڵ
کورکی لانەوازیتە
داغ و بارانەترین سۆنگەی مان و نەمان
لەیلا
هەراوی گوڵە بیسمیللایی
عەتر و شانەی سەر قەراری هەزار مەزرا
هەر ئەو نەشمیلانە پەخشانەی
بۆت خوێندبوومە
بە بارستی ئاوێنەبەندانێک پێکەوەیی
ژیانی ئایەت و گەزیزە
ئەگەر خەونەکانم ئەستەمەن برا
خەونەکانم دەسماڵێکن بە شانی بارانەوە
پێکەنین
لە دەمێوە دەستی پێکرد
کتێبی عەشقێکی بۆ گرتینەوە
نا
رەزا مەڕۆ
عەبدوڵڵا بە زوویی لاولاوەیەک بەیانەماچ
شێعرێکت بۆ ڕەدوو دەکەوێ
ناوی دەنێ
یادی شوان
ئەو کێژە گەورە دەبێ
دارستانێک مەمک دەکا
تا هاوینەگەڵایەکت لێ دەشەکێنێ
ئاە
لەیلایی‌ترین سێوی شێعرایەتی
خووسام و بارانەم لە زەردەی گەنمەدوعاکانتدا
جێ‌هێشت
عەبدوڵڵا
کاپشێنەکەی لەیلام پێبدە
رەنگە زریانێ هەڵکا لەو کۆڵانەی قەتم پێنەزانی
بە شانمی دادە لە بێقەراری ئەو ئۆدکڵۆنەدا
شان بە شانم وەرە و ئاگایەکت لێم بێ
خۆ من کەسم نەدەنارد
ئەگەر سۆراغێکی شینەم بۆ بگرێ
لە حەسرەت و هەڵاڵەی رووحاناتی ڕەزبەریدا
دوور کەوتبوومەوە رەزا
دوور لە مهابادێک باران
دوور لە نیگاهێک کە تۆی بە غەزەلێکەوە دەکرد
پەری خانم
دەگەڵ هەموو مقەست و بووکەکانی چوارچرا
وە سەما کەوتبوو
ئاوێنە ناچار دووپاتی دەکردینەوە
شنه
بە کەشەفێک چایی و قەندی وانیلیدا تێپەڕ دەبوو
ئەگەر گوڵاڵە
قاقا بە ڕۆژووکانمان پێدەکەنی و
دایکم تەندووری لە کەبابێکی چڕ ئاخنیبۆوە
خاتوونباغ
وێڕای هەموو شەڕەکەڵەکانی مەحموود و کەڵاش
ئاواییەک لە کەناری هەر چی بابەتی شیکراو
مەرغەوڵێک لە کەتانی پەپوولە‌ئەنگێو
ئاوائیەک کە لە هەوەڵ خشتەوە
بە کۆچی ئەفسانەی زانیبوو
دەگەڵمان هەڵکورما و
من و یۆنس کەڵاش
تا بەیانی هەوەڵ بەهاری پێکدانووسان و خواردنەوە
فیلمی دڵە ئازاکەی مێل گیبسۆنمان چاو ڵێدەکرد
تا هەتا
نیشتیمان
ئەفسانەیەک بێ لە دوور وڵاتی باراندا
هەموو مێژووی مهاباد
بووکێنی لەیلای دیوە
کیژانی بانەوبان
کێژانی ئەفسانە لە شەڕگەی باغچەییدا
کیژانی ئایەتولهەنار
لە ڕەخت و فیشەکدانی نووشتەڕێزدا
کیژانی شیرن
لە سەرگۆی مەمکی کەپرۆکەسوودا
ئەفسانە
ئەی بووکی زستان لە شەوانی جگەرە و باوەڕ و لباد
ئەی کاژە قەت نەتەزیوەکەی ئامێدی
ئەفسانه ئەی تاقەتی کوڕانی شەیدایی ئاسۆتەقێن
دەستت لە دەستی نامەیەک دەنێم
لە بارانە هەڵۆگەڕ
بە ئیسقانی هەور نووسراو
دەستت لە دەستی رەزا دەنێم ڕەزا
دەیناسی؟
ئەرێ قەت گولـلەیەکی ناوت دی بە سینەی چەپێوە نراو؟
ئەی بە گشت سیوادی شینەیەک شێت
خوشکی بزرە هەتیوان لە هۆدەی گەلێکی خوساو
یانی بە تەواوی تەمەنی ملوانکەییتەوە
کوردوستانێکت دەرنەخست
بێ‌سنووری نەجات و بێ حەیرانی زیز
لە دەفروئامانی باراندا؟
ئەو کات سروەت وەسەرێک گێڕاو و
شێعرێکی سوارەییەت بۆ هۆندمەوە
کە بە قەولی بەفراوێک خۆشم دەویستی
نامەیەک بەشی سووتانی ئەو دەشتە ڕێبەندانە ناکا
ئەفسانە
شەوێک وێڕای خاک و هەڵم و کۆتر
دەگەڵمان دانیشە و گوێ لە چیرۆکی خۆت
بگرە
دووهەم جار
کە باران هەڵیواسیم و پڕ بە وەتاغەکەم
بەری دەستمی لێستەوە
خەریک بووی نامەیەکت دەنووسی
پەری خانم ئەژنۆی خەزەڵوەری شکا
ئەو چاوە بە دەرگاکەتانەوە دەبینم
تەپەی قازی گەڕەکێکە بەشکۆ ڕەزا
ئەگەر دێمەوە و
دوو باغی هەنیسک و هەڵوەدایی بەرەوپیرمەوە دێن
هاوار کاکە
هاواری خوشکە داغان لە دەرکی ئەوێ هەناسانت
کوڕە کاکە ئەتۆ لە کوێی ئەتۆ بۆ قەت پۆلووی ماچێکت
بە ڕوومەتی بابمانەوە وەرنەگێڕاوە
باران ئەو شەوە بوو
هەموو نامەکانتی بۆ خوێندمەوە
نووسیبووت
باران کە لێی‌ناکاتەوە
دڵی مرۆڤ
لە نێو قەفەسی دڵۆپەکانیدا
خەو دەیباتەوە
من و باوکت کرد بە شاعیر
شاعیر
نا
رەزا مەڕۆ
مەلێکی ئاشنا
هێلانەیەک لە خۆلەمێشی غەزەلێکدا چێ دەکا
ئەوە من بە تەنیام و بۆن بە مشتێک خاکەوە دەکەم
مشتێک خاک
ع‌. هوونەر
۹ی بارانی ۹۷

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

لێکدانەوەی کردەوەی وێنەگر و خوێندنەوەی وێنە لە روانگەی واژۆ ناسی

وەرگێراوی کورتەیەک لە وتاری تێزی دوکتورای دکتور علیرضا مهدیزادە - زانکۆی تاران گەرچی بەدی هێنانی وێنە لە لایەکەوە بەندە بە دوونیای دەرەوە و لە لایەکی ترەوەش بە کردەوەی کەرەسەیەکی میکانیکی( کامێرا ) بەستراوە، بەڵام لە ئاکام دا لەژێر دەستەڵاتی کەسایەتییەک بە ناوی وێنەگر دایە. دونیای دەرەوە و پێداویستییەکانی، تەنیا و تەنیا پێشنیازێک بۆ لە دایک بوونی وێنەن. پێشنیازێک کە بەدیهاتنەکەی، بە کردەوە و دژدانەوەی عەقڵانی و هەستیاری وێنەگر رەنگ دەداتەوە. راستی، بە تەواوی پێکهاتە و سووچەکانی دیار و نادیاری، بندەستکەری خووڵقاندن و روانینی وێنەگرە و  کردەوە و پەڕچۆی کامێراش ئاکامی بنەمای تێروانین و هەستیاری مێشک و هەستی وێنەگر، تۆمار دەکات. نابێت لە بیر بچێتەوە کە ئەوەی مێشک وەری دەگرێت هێندی ئەوەی دەست دەیخووڵقێنێت گرینگە. دیتن و تێگەییشتن لەو شتەی لە دوونیای دەرەوە روو دەدات، پێوەندی بە هێزی داهێنانی وێنەگر هەیە. وێنەکان مانا و چەمکی خۆیان لە چۆنیەتی جێگربوونی واژۆکان ( نشانەها ) وەردەگرن. ئەو یاسایەی واژۆناسی کە دەڵێت: واژۆکان بەتەنیا مانایان نیە و لە دژدانەوەی یەکتر، دەبن بە خاوەن

ای آفتاب آهسته نه پا در حریم یار من

یارم به یک لا پیرهن خوابیده زیر نسترن ترسم که بوی نسترن مست است و هوشیارش ﻛﻨﺪ پیراهنی از برگ گل از بهر یارم دوختم از بس لطیف است آن بدن ترسم که آزارش کند ای آفتاب آهسته نه پا در حریم یار من ترسم صدای پای تو خواب است و بیدارش کند پروانه امشب پر نزن اندر حریم یار من ترسم صدای شه پرت قدری دل آزارش کند فریدون مشیری