رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

(بەیتی پەپوولان) ٢

ئەری هۆی هۆی ئەری هۆی هۆی   ئەری هۆی ئەمن لێرەمە ناسکۆڵێ رەیحان بە کۆڵێ ئەتوو لە کۆی خۆ ئەوە سێو و هەرمێی بەندەنان ئیکلامت لە بەر دەکێشن ئەگەر ئەتوو گوڵێ دە لەندی شکۆی ناوەڵاهی شاگوڵێ لە بارەگاهی ئەمیر سمکۆی شەماڵێک راتدەکێشیتە تارانی زریانێکت دێنێتە ئەستەمبووڵی لە سوورکوژێ لە سەڵایە لە دەهۆی ئەمن ئەمەگ کێشی دە کوڕە کوڕی ئەمیری بە هەزار پەلکێ هێرۆی دەگەڵ گەڵایە هەنجیری لێم خوێندوونە زمانی کوێخا و گزیری ئاخر پەپوولەمە لە قەراری بەهارن سەری ڕووتە بە فەقیری دەرکە و دەرکان دەکەم راناوەستم لە راموسێ بەیبوونی لە مژتنێ گەرنی گوڵی بەر پەنجێرەی ئۆدە و لیری خاتوون گاز دەکا نەکەی لە دیوەخانیم هەستی لێت نەکەمەوە چ هەستی ئەگەر تماشا دەکەم چ تماشا کەم ئەوە سمیتکۆ رەخت و فیشەکدانی ڕادەبەستی ئەوە لێک ڕادەبەزن جەرگ و هەناوم بە دەروەستی هەزار چەکدار و چراگر و پیاوچکۆڵان دە رستەی سواران دەکەن ئەری لە من گەیوەتێ خەزانی خەزانێکی سەر بە خەمە کوا پەپوولەی باڵتەزیوم بە قامچی باقەدەری دەوەستی ناوەڵڵاهی بڵا سەر و سینگانمت دە نیری رەزبەری کەم ئەگەر دڵی باران و هەورانم بۆ راناوەستی ئەری داد د
پست‌های اخیر

(بەیتی پەپوولان) 1

گەلی گەلی گەلی نە مەجالی نە محەلی ئەوە چریکەی دەمانچانە خرمەی کەڵاشانە زرینگەی فیشەکانە لە دۆڵی لە دوندی لە کەلی ئەگە بەرد لە بەردی دەبنەوە دەپەڕن گەڵا لە پەلی بابە جەرگی بریندارە چاوی خوێن بارە بە هەڵاڵانی دەشوبهێنم بۆ کزەی دە شەوبایە مەحتەلی ئەوە بۆی هاتوونە کەناری لە گوڵی لە پەپوولەی لە مەلی شەماڵی دەستی ناوەتە بنان‌گوێیان هەڵیهێناوە دەنگی مەقامی پێ‌هەڵدەلی هەی لە شەماڵت کەوی هەر وەری دەسەرت گەڕێم هەزار چەلی تەوارەکەی شمقار لە بەرییە لە بن هەورە ڕەشی لە سەر تیلگی سپییە ئەوە چاوێکم لێ هەڵێنە دڵێکم گری گرییە رۆڵە ئەمن چ مردنم لێ نییە هەورە ڕۆ هەورە ڕۆ لە برینێ من و لە حەیاتی تۆ خاکم بۆ بدێرە بە فرمێسکان له یەگدیان بسوو برۆیان وەک شیری ئاگرباری ئەگە کارێ بکاتە ئێسکان لە سەر خاکم بباری لە سووڕەتی مانگم بۆ هەڵگرە ئەوێ ماچی ئەوینێ کچێ شەتڵی هەڵاڵانم بۆ بچەقێنە لەوێ حەسڵی برینێ دە با بارانم بڕنی روومەتی شینێ لە ئاوێنانم وەرگێڕی بەختی روانینێ رەبی دامرکێ باران و شڵێوەی لە بەندەنی هەتا بەرگان نەگۆڕن کیژۆڵەی سینگ بە یاقووت و تەڵاگەردنی دەنا لێمی تەڕ نەکا پانیە و پەنجەی دەوێ کەوەژنی ڕۆ
تا بزانی نیشتمانی ئارەزووکانت لەکوێیە زوو وەرە زۆر دەترسێم کاولی کا یەکی تر.. نیشتمانی تۆ دڵی دێوانە و روسوای مەیە..

(ئاگری باران)

هەوەڵ جار کە باران کۆڵان بە کۆڵان وەدوای گریانم کەوتبوو ئەو دەمە بوو شەهلا لە پشت دەرگایەکی نیوەتاکەوە چاوەروانی شاعیرێکی سپی بوو ئەو کات هیچ نامەیەک نەنووسرابوو تا بەرەو مەلێکی ئاشکرا هەڵفڕی و منت بێتەوە یاد باران تەڕدەست و نەهێنی بێژ ئاوێزانی گریانم بۆ تەماشات راوەستابوو ئەی پایزەبەژنی پاڕانەوە ئەی شاعیری حەوشەیەک ناخ لە دڵەکوتەکانی پەری خانمدا ئەی هەموو پلیکانە داغەکانی سەر شانی باوکت، رەزا شنە بانگی هێشتم هۆ بەفرین هۆ کەژاڵی‌ترین هەلی مانەوە لە چیا و کاغەزدا تەنیا جێی مەهێڵە ئاوات و کۆڵان تا سەر بە یێکەوە ناژین بارانەیەک بۆ دوایی هاتن و یاد بارانەیەک لە چاوکاڵەکانی سابڵاغی کاتێ دەمبژاردن مچورکی گەڕانەویان پێدا دەهات تەواوی ئەو ڕووبارانە کە ڕۆژێک بە بەر دەم سوڕەیا و نازێوە تێپەڕیبوون کە بەیانییەک سووکنایی منیان دەگێڕایەوە بۆ سیوەیل و سەحەر باوکت بە تاسەی تەختەنەردێکەوە دەگەڵ من دەژیا ئەو قومارە شێعردزەی کە من لە پای دانەنیشتم ببڕای ببڕای ئەگەر ژنانی هەرزەیی هەزار بارانە نەبوایەن شەوهەنگاوێک نامەیەکی کۆترئاژۆی بۆ باوەکم دەنووسی سڵاو عوسمان ئاغا سڵاوێک لە فێنکایی دەربەدە

دوو ساعەتی هەڵبڕاو

کەسێک فێری زەردەگەڵامان دەکا فێری پەپوولەی هەناسەسەردیمان کەسێ پایزمان دەخاتەوە یاد تاسەی ئێوارە عەتران کەسێک بە هەنگاوی شارەکەمان کۆچ دەکا کەسێک پڕ بە ئاسۆی مەستیمان لێمان بزر دەبێ و لە ناکاو من و تۆ دوو باوەڕی هەڵفڕیو دوو وشەی تکاو باوەش دەکەینەوە باران وڵاتێکە بۆ تەنیایی باران ژنێکی رەنگ و پیاسەیە باران عاشقێکی گەڕایەوە لە گەروودا لە من و تۆدا کاتێک وەنەوشە و بێدەنگیمان تێکدەهاڵێن و هەڵم دەکەن هۆدەیەکمان دەمێنێ بۆ پێکەنین چرایەک بۆ سروە و شێعرێک بۆ گریان تەڕ دەبین و وەک دوو خەونی جۆبار دوو ساعەتی هەڵبڕاو دوو کاسێتی یاد دوو سیگاری نوقم و ئازاری فریشتە دوورەکان بە سووکی هەڵدەوەرین دەروانین کەسێک فێری چاوەروانیمان دەکا فێری پەنجە تەزیوەکانمان فێری ڕوومەتی زستانیمان دەکا خۆیەتی و سینەیەک لە سکڵی چاو لە ئیستکانێک ویسکی لە مۆسیقایەکی دوور دادەنیشین و دەست لە گەرنی باران دەوەرێنین دادەنیشین و بێدەنگ لە سەمای کات لە ئاوێنەی سەفەر لە باڵای سروە و هەوری گەڕاوە بە سەر یەکدا دەبارین و پێ ناگرین.. ع. هوونەر مەهاباد  بەهاری 2018

گەلاوێژ کەوان

لە هەوای هەناسە و پیاسەی بەتارەی هیچ دەنگێک هیچ. دەنگی چڕژی ئەسپایی هەناسەکانی کووڕی دەوێ کووڕە بەب خەڵکی گەلاوێژ کەوانێ بیکا بە گەنمە شێعرێک بۆ گلێنەکانم کووڕێکی دەوێ کووڕە بەب خەڵکی گەلاوێژ کەوانێ Aug 2017

بەهار

ئەتۆ خەوت لێکەوت و ئەمن شێعرم بۆت نووسی نووسیم.. نێو ماڵەکەم بۆنی ووشەی بێ‌شێعر دەدات بۆنی هەناسەکانی خۆم بۆنی بارانی سەر خۆڵی نەرم بۆنی زمزیران هەتا ئاویەر بۆنی سیگاری یەک بە دوای یەک‌دا -کە چاوەکانت پێم دەکێشن- . . هەوای وێنەکەت و چاوەکانم پڕ دەبێت لە سەرلێ‌شێواوی یەک دیوان پەپوولە هەر شێعرە و شەهید دەبێ هەر شێعرە و خوێنی دەڕژێتە سەر باڵی پەپوولە . . ئەتۆ خەوت لێ‌کەوت و ئەمن شێعرم بۆت نووسی نووسیم.. چاوەکانت چەن کوردن خانم! زارت بۆنی خاکەلێوە دەدات بۆنی باران لەسەر خۆڵی نەرم بۆنی بەهاری ئاویەر لێوەکانت چەن وەکوو شێعر دەچن خانم! وەکوو شێعری کوردی بەژنیشت... بەژنیشت کە شاعیری پێ سەرگەردان دەبێت، ئاڵایە ئاڵای خەمباری وڵاتەکەم . ئای ... خانم، چەن زاڵمانە کوردی ئای ... خانم، چەن خونکارانە کوردی März 2017