ئەگریجەکانم دەسپێرم بە شەوبای هەر دەم خەم پەژێنت
هەی ماڵت نەشێوێ رووناکی!
چلۆن کایە بە شێعرە خووساوەکانم دەکەی؟!
روومەتم دەکەم بە ئاوێنەی لەناکاو و بێ بیانوو بەرۆکی خەفەتانم گرتن!
بە تەمای کام چرکە لە ماندوویەتی ئەنگووستەکانمی؟
بروانە! نینۆکم رووت و رزگارن
پڕاوپڕی دەستەویەخەیەکی ئازایانەم
وەکی چۆن بەرۆکی خەیاڵەکانمت بادا، دەستەویەخەت دەبم ژیان!
ئەوە منم لێرە!
یەک بە یەکی ئەنگووستەکانم بە سەر بێ بەزییەکانت دا دەکێشم
رووت و رزگارن نینۆکم
یەستاش باران بەری فرمێسکەکانمی پێ ناگیرێت
رووت و رزگارن نینۆکم
Juni 2015
نظرات
ارسال یک نظر